شەهلا رەشید- زاری كرمانجی
د. محەمەد حەسەن، دكتورا- بۆرد لە نەخۆشییەكان و گەشەی منداڵان، بە زاری كرمانجی راگەیاند”رێكخراوی تەندروستی جیهانی پێناسەیەكی كورتی بۆ منداڵ كردووە كە دەڵێت” ئەو كەسەی لە دایك دەبێت لەكاتی لە دایك بوون تا تەمەنی هەژدە ساڵی بە منداڵا هەژمار دەكرێت”.
بێگومان منداڵا واتایەكی زۆر گەورەی هەیە، بڕبڕەی پشت و پێشكەوتنی نەتەوەیە، ئەو وڵاتانەی گرنگی بە منداڵا دەدەن تەنانەت گرنگی بەو كۆرپەیە دەدەن كە لە ناو سكی دایكیدایە هەمیشە پێشەنگ دەبن، هەر منداڵێك زیاد لە پێویست گریا یاخود لەكاتی لە دایك بوون منداڵەكە دوو بۆ سێ یاخود 24 كاتژمێر بەشێوەیەكی ئاسایی بگرێیت ئەمە هیچ زیانێكی نییە، بەڵام ئەگەر گریانەكە بەشێوەیەكی نائاسایی بوو واتە بەهێز بوو پێویستە هۆكارەكەی دیاری بكرێت، بێگومان هەر منداڵێكیش ئەگەر كێشەی تەندروستی نەبوو ئەوا گریانەكەی ئاسایی دەبێت، بەڵام ئەگەر گریانەكە بەهێز بوو پێویستە هۆكارەكە دیاری بكرێت، چونكە لەوانەیە منداڵەكە توشی هەوكردن یاخود نارەحەتی كێشەیەكی جەستەیی بووبێت، هەر كات گریانی منداڵەكە زۆر بەهێز بوو پێویستە بیبەنە لای پزیشكی پسپۆڕ دیاریكردنی هۆكار و دڵنیا بوون لە تەندروستی.