زاری كرمانجی-سمیلان
تاڤگەی ئەحمەدۆل. دەكەوێتە دۆڵی ڕوست لە سنووری ناحیەی سمیلان سەربە قەزای چۆمان، بەرزیەكەی نزیكەی 40 مەترە بەمەش لە تاڤگەی كانی بەست بەرزترە.
عەبدوڵڕەزاق مەمەندی، چالاكوان و شارەزای بواری خاك و هەوا لە سنووری قەزای چۆمان، بە زاری كرمانجی گووت ” دۆڵی ڕۆست ناوچەیەكی كوێستان و شاخاوییە، یەكێك لەم شوێنە سەرەنج ڕاكێشانەی دەڤەرەكەش بریتییە لە تاڤگەی ئەحمەدۆل، كە دەكەوێتە دۆڵی ڕوست بەدووری شەش كیلۆمەتر لەسەنتەری ناحیەی سمیلان، لە سنووری قەزای چۆمان، بەرزی تاڤگەكە دیاریكراوە كە 40 مەترە و بە هاتنەخوارەوەی ئاوێكی سازگار دیمەنی نەوازەی بە شوێنەكە بەخشیووە”.
ئاماژەی بەوەشدا: ” دیمەنی نەوازەی ئەم ئاوەی بەخۆڕ بە تاڤگەكەدا دێتەخوارەوە لە شوێنێك سەرچاوە دەگرێت، پێی دەڵێن بەستەماربێن لەگەڵ ئاوی بەفراوی لوتكە چیایی بەردەبووك تێكەڵاو دەبێت، دواتر دەڕژێتە ناو دۆڵ و بەرزاییەكان و بە تاڤگەكە دەرژێتە خوارەوە”
٠
عەبدوڵڕەزاق مەمەندی ئاشكراشی دەكات ” ئەگەرچی بەپێی پێوەرەكان تاڤگەی كانی بەست بە بەرزترین تاڤگەی هەرێمی كوردستان و عێڕاق تۆمار كراوە، بەڵام بە بڕوای ئێمە تاڤگەی ئەحمەدۆل چەند مەترێك بەرزتر دەبێت.