مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دوای ئەوەی كچێكی تازە لاو لەلایەن باوكییەوە ڕووبەڕووی ئازاردانی جەستەیی و دەروونی دەبێتەوە، كۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت.
ڕۆژی دووشەممە 3ـى حوزەیران، نیان قاسم ڕەستگار تەمەن 13 ساڵان ی دانیشتووی شاری بۆكان ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، دوای ئەوەی لەلایەن باوكییەوە ئازاری جەستەیی و دەروونی دەدرێت كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
سەرچاوەیەكی نزیك لە بنەماڵەكەی، هۆكاری خۆكوشتنی نیان ئاشكرا دەكات و دەڵێ “نیان نمرەیەكی كەمی هێنابوو لە تاقیكردنەوەكانە، بۆیە باوكیشی ئەو ڕۆژە ئازاری جەستەیی دابوو، ئەویش پەنای بۆ خۆكوشتن بردووە.”