زاری كرمانجی-سۆران
هەژار ماهیر، بەرپرسی فەرمانگەی ژینگەی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” لە میانەی بەشداریكردنمان وەك شاندێكی ژینگەی هەرێمی كوردستان لە وڵاتی چین، بۆ ئەوەی سوود لە ئەزمونی ئەو وڵاتە لە رووی پێشخستنی ژینگە وەربگرن، لە ماوەی 15 ڕۆژدا چەندین كۆبوونەوەو چالاكیمان ئەنجامدا”.
گووتیشی: ” لە كۆتا كارەكانماندا وێنەی ئەشكەوتی شانەدەرم پێشكەش بە زانكۆی مەنگۆلیا كرد، هەروەها وەك بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران بە ئاڵای كوردستان و جلی كوردی، بڕوانامەی كۆرسێكی راهێنانی ژینگەیی نێودەوڵەتیم لە وڵاتی چین بەدەستهێنا.