زاری كرمانجی – سۆران:
سانع ستار، سەرۆكی لیژنەی ئابووری سۆران، بەزاری كرمانجی راگەیاند:” بەردەوامین لە گەڕان و بەسەركردنەوەی بازاڕ، بە تایبەت دوكان و ماركێتەكانی كۆڵان و گەڕەكەكانی وەستا رەجەب و جوندیان، لە بەردەوامی چاودێری كردنی شوێنەكان چەند كەل و پەلێكی ماوەبەسەرچوومان دەست بەسەر داگرت .
سەرۆكی لیژنەی ئابووری سۆران، دەڵێت:” لە یەكێك لە ماركێتەكان نرخی برنج جیاواز و گرانتر بوو بە بەراورد بە بازاڕ و وشێنەكانی دیكە، بۆیە ئاگاداركرایەوە كەسەردانی لیژنەی ئابوری سۆران بكات بۆ وەرگرتنی سزای پێویست .
گووتیشی:” هەر شوێنێك نرخی كەل و پەل و خۆراك و خواردن لەسەر هاووڵاتییان گران بكات و بیفرۆشێت، بێگومان سزای توندی دەدەین، داوا لە هاوولاتییانیش دەكەین هاوكارمان بن و ئاگادارمان بكەنەوە لە حاڵەتی گران فرۆشی و هەبوونی كەل و پەلی ماوەبەسەرچوودا.