زاری كرمانجی – سۆران:
شاندێكی باڵای عێراق بە سەرۆكایەتیی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ سێشەممە 4ی حوزەیران، شاندێكی باڵای عێراق بە سەرۆكایەتیی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق گەیشتە هەولێر و لە ئێستادا لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم لە كۆبوونەوەدان.