زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سۆران، ئاگاداری گشت خاوەن کارانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکاتەوە کەوا پابەندی ئەم رێنمایانەی خوارەوە بن تا دوربنەوە لە سزای یاسایی:
١-هەڵواسینی نرخ لە گشت مارکێتەکان و سەوزە فرۆش و دووکانەكان.
٢-هەموو کالایەکان ماوەی بەسەرچوونی بە زبانی ئینگلیزی و عەرەبی بێت بە پێچەوانەوە بە نایاسایی ئەژمار دەکرێت.
٣-رێکەوتی بەسەرچوون دەبێت بە شێوەی لێیزەری بێت یاخود هەلکەندن یاخود بەرجەستە وە نابێت هیچ کالایەک دوو رێکەوتی جیاوازی بەسەر چوونی لەسەر بێت.
٤- رێکەوتی بەسەرچوون لە جۆری لەزگە دەبێت لێکردنەوەی ئەستەم بێت وە نابێت بە ئاسانی لیبکرێتەوە.
٥- بۆ گشت مارکێتەکان و دەرمانخانەکان دەبێت نرخی دیاری کراو یەکسان بێت لەگەل کاشێر.
بۆ هەر سکالایەک پەیوەندی بەم ژمارانەی خوارەوە بکەن:
07509683135+07509683136