هۆكاری بڵاو كردنەوەی ئەو هێزانە پەیوەندی بەو هێرشانەوەیە كە لە لایەن میلیشیاكانەوە دەكرێنەسەر كۆمپانیا و رستوران و شوێنە ئابوورییەكانی ئەمریكا .
شەوی رابردوو بۆ سێیەم جار لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا هێرش كرایەوە سەر زنجیرە چێشتخانەی KFC لە بەغدا.
میدیاکانی عێراق بڵاویان كردۆتەوە ” بۆ جارێکی تر لە بەغدای پایتەختی فیدراڵی، چەکداری میلیشیا لە یاسادەرچووەکان هێرشیان کردووەتەوه سەر خواردنگه ئەمەریکییەکانی بەغدا و هەڕەشەیان له دەزگا ئەمنییەکان کردووە بۆ ئازادکردنی ئەو پێنج کەسەی دوێنێ شەو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بەغدا دەستگیر كرابوون، بە تۆمەتی هێرشکردنه سەر خواردنگە ئەمەریکییەکان لە رۆژانی رابردوودا”.
جێی باسە میلیشیا لە یاسادەرچووەكان ماوەیەكە وەك پشتیوانییەك بۆ غەززە، لە عێراق براندە ئەمەریكییەكان دەكەنە ئامانج.