گووتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند ” ئەمرۆ لیستی مووچەی مانگی ئایار رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكرێت”.
پێشەوا هەورامانی، گووتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند” ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی ئایار، رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكرێت”.
زیاتر روونیشی كردەوە ” لەگەڵ ناردنی لیستی مووچەی مانگی ئایار، تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نیسان رەوانەی بەغدا دەكرێت”.
گووتەبێژی حكومەت ئاماژەی بەوەشدا ” مانگانە حكوومەتی هەرێمی كوردستان داهاتی نانەوتی فیدراڵی رەوانەی بەغدا دەكەن”.
دوێنێ، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، گەورەترین خشتەی بودجەی 2024ی عێراق، بە زیاتر لە 211 ترلیۆن دینار پەسند كرد، بەگوێرەی ئەوەی باس كراوە، مانگانە 965 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت.