زاری كرمانجی-قەسرێ
ڕاگەیاندنی قائیمقامییەتی قەزای چۆمان بڵاوی كردووەتەوە “ گەیاندنی پڕۆژەی کارەبا بۆ ماڵەکانی نزیک تاڤگەی کانی بەست، لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە قۆناغی جێبەجێکردندایە.
ڕۆژی ٢٠٢٤/٦/٣ ئەحمەد بارزان علیکۆ قائیمقامی قەزای چۆمان ، بە یاوەری بەرێوەبەری ناحیەی قەسرێ سەردانی پڕۆژەی گەیاندنی تۆڕی کارەبا بۆ کانی بەست لە سنووری ناحیەی قەسرێی کرد.
ئەو پڕۆژەیە لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە گوژمەی ١١٢٠٠٠٠٠٠ سەد و دوانزە ملیۆن دینار لە قۆناغی جێبەجێکردندایە”.
قائیمقامی قەزای چۆمان، سەرپەرشتیارانی ئەو پڕۆژەیەی راسپارد کە دڵسۆزانە کارەکان لە پێناو خزمەتی هاووڵاتییان ئەنجام بدەن. وەدڵنیایی دەداتە دانیشتووانی باڵەکایەتی، لە گەیاندنی خزمەتگوزاری بەپێی توانای بەردەست بەردەوام دەبن.