زاری كرمانجی-سۆران
پزیشكان هه‌ندێك له‌و نیشانانه ئاشكرا ده‌كه‌ن كه ده‌توانیت له رێگه‌یه‌وه بزانرێت چ ڤیتامینێك له‌جه‌سته‌ماندا كه‌مه، كاتێكیش ده‌زانیت چ جۆر ڤیتامینێك له‌جه‌سته‌دا كه‌مه پێویسته كۆمه‌ڵیك خۆراك بخۆیت بۆئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئه‌و ڤیتامینانه بگرێته‌وه.
ئەگه‌ر هه‌وكردنی به‌رده‌وامت هه‌بوو به‌تایبه‌ت له‌به‌شه‌كانی سه‌روه‌ی ئه‌ندامی هه‌ناسه وه‌ك (ده‌ركه‌وتنی برین له‌ده‌م ، شه‌و كوێری، وشكبونهو قڵیشاوی پێست) مانایی ئه‌وه‌یه ڤیتامین A كه‌مه له‌جه‌سته‌ت.
ئه‌و خۆراكانه‌ی له‌وكاته‌دا پێویسته بهكاربهێنیرێت.
زه‌یتی جگه‌ری حوت، په‌نیر، شیر، كه‌ره، روهكی سه‌وز و ملوهن وه‌ك سپێناخ ، گێزه‌ر، كاهو، كه‌له‌رم، ته‌ماته، پاقلهوات، قۆخ، شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ.
له‌كاتی هه‌ستكردن به‌ماندویه‌تی به‌رده‌وام
نه‌بونی ته‌ركیز، قڵیشاندنی لێوه‌كان، حه‌ساسیه‌ت به روناكی، دڵه‌ڕاوكێی به‌رده‌وام، ئاره‌قكردنه‌وه.
له‌و كاته‌دا تۆ ده‌زانیت كه ڤیتامین B كه‌مه.
پێویسته خومره، جگه‌ر، گۆشت، زه‌ردێنه‌ی هێلكه و سه‌وزه‌وات، میوه، پاقله‌ی سودانی، سپێناخ، كه‌له‌رم، گێزه‌ر به‌كاربهێنرێت له‌و باره‌دا.
گه‌ر به‌رده‌وام هه‌ستت به سهرماكرد، یان خوێن به‌ربونی پوك، ساڕێژنهبونی برین به‌ئاسانی له‌و كاته‌دا تۆ كه‌می ڤیتامین C هه‌یه له‌جه‌سته‌ت پێویسته له‌و باره‌دا جگه‌ر، سپڵ ، شه‌ربه‌تی لیمۆ، پرته‌قالq، شیلك، تور، سێ‌و، كه‌له‌رم، مه‌عده‌نوس، ته‌ماته بخۆیت.
ئەگه‌ر ئازاری جومگه‌كانت هه‌بوو واتا كه‌می ڤیتامین D یت هه‌یه.
رۆنی جگه‌ری حوت، ماست، زه‌ردێنه‌ی هێلكه، وه‌ستان له‌به‌ر تیشكی خۆر، باشترین چاره‌سه‌ره.
گه‌ر هه‌ستت بهماندوكردن كرد له‌كه‌مترین جوڵه و برینه‌كانت به هیواشی ساڕ‌ێژ بوون ئه‌وه كه‌می ڤیتامین E یت هه‌یه، پێویسته سه‌وزه گه‌ڵاییه‌كان وه‌ك كاهو ، جه‌رجیر، مه‌عده‌نوس، سپێناخ، زه‌یت به گه‌نمه شامی، گه‌نمه شامی سۆسی گه‌نم به‌كاربهێنرێت.