زاری كرمانجی-سۆران:
لەسەر راسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بڕیارێک بۆ ئەو قوتابیانە دەرچوو کە لەدەرەوەی وڵات دەخوێن.
وهزارهتی خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، بە بڕیاری د. ئارام محهمهد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی؛ بەهۆی هاتنی پشوی جەژنی قوربان، هەروەها بۆ بەسەربردنی کاتێکی گونجاو لەنێو خانەوادەکانیان، سەرجەم ئەو قوتابییانەی بەمەبەستی درێژەدان بە خوێندن لەدەرەوەی وڵاتن، دەتوانن لە ڕۆژانی (5/ 6/ 2024) تاکو (23/ 6/ 2024) بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و ئەو ماوەیەیان بە پچڕان بۆ هەژمار ناکرێت.