” لە هەموو حاڵەتەكان دەنگ بە بەرهەم ساڵح نادرێت”
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە پەرلەمانی عێراقی دەست زاری كرمانجی كەوتوون، بەیانی كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە بۆ بابەتی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار لە نێوان، بەشێك لە كوتلەكانی كورد شێعە و سوننە دەكرێت.
نەهرۆ مەحموود رواندزی، پەرلەمانتاری عێراق لەسەر لیستی پارتی بە زاری كرمانجی گووت ” تا ئێستا رێبەر ئەحمەد كاندیدی فەرمیی پارتییە و هیچ رێنماییەكی نوێ بۆ گۆڕینی كاندیدمان بۆ نەهاتووە”.
زیاتر روونیكردەوە” بەرهەم ساڵح تا ئێستا نەكشاوەتەوە و كاری وردی لەسەر تاك بە تاكی پەرلەمانتاران كردووە، كە دەنگی پێ بدەن، هەندێك پەرلەمانتاریش رەنگە بە پێی سیاسەتی حزبەكانیان نەجولێنەوە و بە ویستی خۆیان دەنگ بدەن”.
لە كۆتایی قسەكانیدا ئەو پەرلەمانتارە گووتی ” بەیانی كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵی ئەنجام دەدرێت، لەو كۆبوونەوەیە بگەنە ئەنجام زۆرینەی پەرلەمانی پێك دێت و ئەو كات دەنگ بەو بەربژێرە دەدرێت كە رێككەوتنی لەسەر دەكرێت و لە هەموو حاڵەتەكان ئەو بەربژێرە بەرهەم ساڵح نابێت”.