زارى کرمانجى-ڕواندز:
دواى تەواو بوونى پڕۆژەى قیڕکردنى ڕێگەى ئاکۆیان بۆ گوندى فەقیان، تەواوى شوێنە گەشتیارییەکانى گەلى ئاکۆیان لە سنوورى قەزاى ڕواندز ڕێک دەخرێنەوە، بۆ ئەوەى سیمایەکى جوانتر بە ناوچەکە ببەخشیت.
پارێز یوسف، بەڕێوەبەرى گەشتوگوزارى ڕواندز بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند :” دواى تەواو بوونى پڕۆژەى قیرکردنى ڕێگەى ئاکۆیان بۆ گوندى فەقیان، تەواو شوێنە گەشتیارییەکانى گەلى ئاکۆیان ڕێک دەخرێنەوە، بە هەڵگرتنى زێدەڕۆییەکان و جێبەجێکردنى ڕێنماییەکانى گەشتوگوزار”.
زیاتر گووتى: ” دەبێ تەواوى شوێنە گەشتیارییەکان مۆڵەتى ڕێگەپێدانى گەشتیاریى دەربهێنن و دروستکردنى کەپرى گەشتیاریی و رێکخستنەوەى شوێنەکان بەپێى ڕێنماییەکانى گەشتوگوزار بێت، بۆ ئەوەى سیمایەکى جوانتر بە ناوچە گەشتیارییەکە ببەخشیت”.