مورشید برادۆستی – زاری كرمانجی :
گووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” دوای بەقەزا كردنی سیدەكان، ناونیشانی بنكەی پۆلیسی هاتووچۆ لەو قەزایە دەگۆڕدرێت و بڕیاری كردنەوەی بەشی هاتووچۆ دەرچووە .
عەقید موحسین تەحسین، گووتەبێژی هاتووچۆی سۆران، دووپاتی كردەوە، بڕیاری كردنەوەی بەشی هاتووچۆی سیدەكان دەرچووە و ئەفسەرێكی بەڕێوەبەرایەتیمان ئەركی بەڕێوەبردنی بەشەكە دەگرێتە ئەستۆ، شوێنێكمان دیاری كردووە و دەست بە نۆژەنكردنەوەی دەكەین و لە داهاتووەكی نزیكدا بەشەكە دەكەینەوە .
گووتیشی:” لەمەودوا كارەكان لە قەزای سیدەكان هاوشێوەی قەزاكانی دیكەی ئیدارەی سۆران ڕای دەكرێن و تەوای كارەكانی پەیوەست بە هاتووچۆی لێ ئەنجام دەدرێت .