موڕشید برادۆستی – زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” خشتەیەكی نوێی كارەبای نیشتیمانی لە وەزارەت دەردەچێت، چاوەڕوان دەكرێت كارەبا زیاد بێت .
ئەندازیار ئەردەوان ئیبڕاهیم بەڕێوەبەری گشتی دابەش كردنی كارەبای سۆران، ئاشكرای كرد:” لە ئێستادا 12 بۆ 14 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی لە سنووری ئیدارەی سۆران دەدرێتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ لە وەزارەت خشتەیەكی دیكەی كارەبا دەربچێت و كارەبای نیشتیمانی لەوەی هەیە زیاد بكرێت .
دووپاتی كردەوە، هەموو هەوڵێك دەدەین ئەو بڕە كارەبای هەیە بە باشترین شێوە بگاتە هاوبەشان و سودی لێ ببینن .
لە سنووری ئیدارەی سەرەبەخۆی سۆران، نزیكەی 83 هەزار هاوبەشی كارەبا بوونی هەیە، بەسەر چەند جۆرێك دابەش بووە وەك، ماڵان، بازرگانی، میری، پیشەسازی، كشتوكاڵی “