” هەندێ هاووڵاتى دووبارە کێشەیان لە پەنجەمۆر بۆ دروستبووە”
زارى کرمانجى-ڕواندز:
لە سنوورى قەزاى ڕواندز لە کۆی زیاتر لە هەزارو 200 کەس، نێزیکەى 500 کەس دووبارە بایۆمەتریان ئەنجامداوەو پەنجەمۆریان وەرگیراوەتەوە.
وەلید محەممەد، بەرپرسى بنکەى کۆمسیۆنى ڕواندز، بۆ زارى کرمانجى گووتى: ” لە سنوورى قەزاى ڕواندز زیاتر لە هەزارو 200 کەس، کێشەیان لە پەنجەمۆر هەبووە، لەوانە نێزیکەى 500 کەس دووبارە پەنجەمۆریان وەرگیراوەتەوە، بەڵام هەندێ هاووڵاتى دیسان کێشەیان لە پەنجەمۆر بۆ دروستبووە”.
زیاتر گووتى: ” ئەو هاووڵاتییانەى پەنجەمۆریان وەرگیراوەو کێشەیان نەبووە، لە پێش هەڵبژاردن کارتێکى تایبەتیان بۆ دروست دەکرێت و دەتوانن دەنگ بدەن”.
بەرپرسى بنکەى کۆمسیۆنى ڕواندز ئەوەشى ڕوونکردەوە، ئەو کەسانەى چوار پەنجەی خوێندرابێتەوە، کیشەیان نابێت و دەتوانن دەنگ بدەن، بەڵام ئەوانەى لە خوار ( چوار پەنجە) یان نەخوێندرابێتەوە، لە کاتى دەنگدان کێشەیان بۆ دروست دەبێت”.