زاری كرمانجی :
بەرپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕای گەیاند، ئەمڕۆ تۆماری بایۆمەتری بۆ دەنگدانی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی دێ.
جومانە غەلای گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ڕاگەیاند، پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری و پەنجەمۆری دەنگدەران، ئەمڕۆ یەکشەممە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ڕادەگیرێت.
زیاتر گوتی، كارئاسانیی زۆر كرا لە رابردوودا، دەنگدەران دەیانتوانی سەردانی نزیكترین بنكەكان بكەن بۆ تۆماركردنی داتاكانیان و لە دایكبووانی 2006 ـی دەگرتەوە.
دووپاتی کردەوە، بە بڕیاری ئەنجوومەنی كۆمیسیاران، پرۆسەی تۆمار و نوێكردنەوەی بایۆمەتری لە هەر چوار پارێزگای هەرێمی كوردستان لە ماوەی رابردوو دەستی پێ كردەوە، ئەوەیش بۆ تۆماری ئەو كەسانەی ناویان نەبوو.