پشتیوان کەریم -سۆران:
بەپێی بڵاوکراوەیەکی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئەمڕۆ شەممە هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و جێگری سەرپەرشتیار و قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران، بەشداری مەڕاسیمی ڕۆژی جیهانی منداڵانی سۆرانیان کرد، کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سۆران ئامادەكاری بۆ كرا بوو”.
ئەوەش خراوەتە ڕوو: سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە نزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ منداڵانی بەشدار بوو لە مەڕاسیمەکەدا کرد و وێرای پیرۆزبای لە منداڵانی جیهان، بەتایبەت منداڵانی ئیدارەی سۆران، لە بارەی داخوازی و داواکاری منداڵان گوێی لە منداڵانی بەشداربوو گرت و بەڵێنی کردنەوەی خولی جۆراوجۆری لە پشووی هاوینەدا پێدان، هەروەها لە کۆتایی مەڕاسیمەکەدا خەڵات بەسەر منداڵانی بەشدار لەمەڕاسیمەکە دابەش کراو یادەكە بەرز ڕاگیرا.