زاری كرمانجی-سۆران
ئەگەرچی لەماوەی ڕابردوو نرخی مریشكی زیندوو بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی، بەڵام لە ئێستادا ڕوویی لەبەزبووەنەوە كردووە.
لەمبارەیەوە عەبدی لەزگین، خاوەنی دوكانی مریشك فرۆشییە لە ناحیەی دیانا بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو تا ئەمڕۆ شەممە نرخی هەر كیلۆیەك مریشكی زیندوو 300 دیناری هاتووەتە سەر”.
گووتیشی: ” لە ئێستادا نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو بە 2600 دینار دەفرۆشین، تائێستاش بازاڕی سەقامگیر نییە ئایە نرخەكەی دادەبەزێت یان زیاتر بەرز دەبێتەوە.