شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕ، دەڵێت” زۆرێك لە دایكان ترسیان لەوە هەیە كە شەوانە منداڵەكانیان بشۆن، تووشی قەلەقی دەبن و هەست دەكەن ئەمە بۆ ئەوان خراپە.
د. محەمەد حەسەن، پزیشكی پسپۆڕ لە نەخۆشییەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان، لەمبارەوە بە زاری كرمانجی راگەیاند” شووشتنی منداڵ لە شەواندا هیچ خراپیەك یاخود زیانی تێدا نییە، بەڵكو بە پێچەوانەوە زۆر گرنگە بۆیان، هۆكاری گەشە كردن و ئارامی و پشوودانە.
گووتیشی” كاتێك كە شەوان منداڵ دەشۆرێت هەست بە ئاسوودەیی و ئارامییەكی تەواو دەكات، خەویشی قوڵ دەبێ و تەنانەت ئاسان خەوی لێ دەكەوێت، هەروەها پێویست بەوە ناكات دایكان و باوكان بترسن و دوو دڵ بن لەم بابەتە.