رۆژان قیاس – زاری کرمانجی:
ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران کە بارەگا سەرەکیەکەی لە نەرویجە، ڕایگەیاندووە: لە ماوەی نزیکەی چوار هەفتەی خۆپیشاندانەکانی ئێراندا، لانیکەم ٢٠١ کەس کوژراون و لەو ژمارەیەش ٢٣ کەس لە کوژراوەکان منداڵن.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەم ناوەندەدا هاتووە، لێکۆڵینەوەکانیان سەبارەت بە ئەگەری کوشتن لە ناوچە کوردستانییەکان لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوامە.
ئەم ناوەندە هەروەها هۆشداری داوە لە، سەرکوتکردنی خوێناویی خۆپیشاندەران و دانیشتوانی کوردستان و سنە بەتایبەتی و داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە دەستبەجێ کاردانەوەیان بەرامبەر بەم پرسە هەبێت “.