زاری كرمانجی-وەرتێ
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی وەرتێ لە سنووری قەزای ڕواندز لە ئاگادارییەكدا ئەوەی خستووەتەڕوو: ” پرۆژەیەکی گرنگ و پێویست لەلایەن ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كە بریتییە لە پرۆژەی ( ئاوی گوندی خانەقا ) لەسنووری ناحیەکەمان جێبەجێ دەكرێت”.
ئاماژەبەوەشكراوە ” بەڵێندەرو کۆمپانیاکان ئاگادارکراونەتەوە بۆ کێبرکێ کردن لەوەرگرتنی پرۆژەکەو جێبەجێ کردنی، كە بەرێوەبەرایەتی ئاوی سۆران پێی هەڵدەستێت.