پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ شەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر بەدۆلار ڕووی لە دابەزین کردووە، هەروەها بەشێک لە دراوەکانی دیکەش بەرمبەر بە دیناری عێڕاقی گۆڕانکارییان بەسەر داهاتووە.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، ئاماژەی بەوەشدا بەرزی و نزمی دۆلار كاریگەری كردووەتە سەر بازاڕ و توومەنی ئێرانی بەشێک لە دراوەکان بەرامبەر بەدۆلار دابەزینی بەرچاویان بەخۆیەوە بینیوە، سەرجەم دراوەكانی دیکەش گۆڕانییان بەسەر داهاتووە .
100 دۆلار بەرامبەر بە 145,000 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن 900 هەزار توومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە بەرامبەر بە سێ ملیار و 230 لیرە مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر 108دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 126دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 4,500 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 هەزار توومەن بەرامبەر بە 2,550 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

































































