زاری كرمانجی-سۆران:
ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوا وێستگەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، لەگەڵ عەمار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کۆبووەوە.
له کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی سیاسی و گشتیی عێراق و هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان و حكوومەتی فیدرال ئاڵوگۆڕ کرا.
هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بەشێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی مافه‌كانی خەڵکی کوردستان و هەموو پێکهاتەکانی عێراق.