زاری كرمانجی سۆران:
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: هیوادارم بتوانین هەنگاوی باشتر بنێین بۆ چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بۆ لەمەودواش تەنیا با باسی کێشەکان نەکرێت بەڵکو باسی باشترکردنی ئەو پەیوەنییانە بکرێت کە لە نێوان ئێمە و حکوومەتی عێراقدا هەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (30ـی ئایاری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەمیانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، نووری مالیکی لەگەڵ ئێمە هاوڕا بوو کە بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەی کێشەکان بکرێت.
هاوکات گوتی: هیوادارین بتوانین هەنگاوی زۆر باشتر بنێین بۆ چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و لەمەودواش با تەنیا باسی کێشە نەکرێت و بەڵکو باسی باشترکردنی ئەو پەیوەندییانە بکرێت کە لەنێوانماندا هەیە.
رۆژی پێنجشەممە، 30ـی ئایاری 2024 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی سەردانەکەی بۆ بەغدا ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ جەختکردنەوە لەسەر دابینکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستوور”.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا جەختی لەوە کردووە: “دەبێت سەقامگیریی و ئابوورییەکی بەهێز کاری لەپێشینەمان بێت”.