مستەفا دۆلەمەری – زاری کرمانجی:
موقەدەم هەرێم فازڵ تەها، بەرێوبەری کاروباری ناوخۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند:” سیمکارتی سەر شەقامەکان نامێنن و ئەو فرۆشیارانەی کە سیمکارت دەفرۆشن پێویستە مۆڵەت دەربهێنن .
مقەدەم هەرێم فازڵ، دەڵێت:” ماوەی ٦٠رۆژ دیاری دەکرێت، لەو ماوەیەدا هاووڵاتی پێویستە سیمکارتەکەی بەناو بکاتن ئەگەر نا سیمکارتەکەی رادەوەستێت، بەو مەرجەی هاوڵاتی تەمەنی 18 ساڵی تەواو كردبێت ئەوكات سیمکارتی بەناو دەكرێت”.