زاری كرمانجی-سۆران:
لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق (بە وەکالەت) جەخت لە گرنگیی دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی فیدراڵی کرایەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە (30ـی ئایاری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ، لەگەڵ موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق (بە وەکالەت) کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی فیدراڵی کرایەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، (30ـی ئایاری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی سەردانەکەی بۆ بەغدا ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ جەختکردنەوە لەسەر دابینکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستوور”.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا جەختی لەوە کردووە: “دەبێت سەقامگیریی و ئابوورییەکی بەهێز کاری لەپێشینەمان بێت”.