زاری كرمانجی-سۆران:
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە درێژەی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە.
سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە کە گفتوگۆیان لە بارەی گرنگی چارەکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کردووەتەوە لەگەڵ جەختکردنەوە لە ڕێکخستنەوەی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (30ـی ئایاری 2024)، مەسرور بارزانی سهرۆكی حکوومەتی ههرێمی كوردستان سەردانی بەغدا کرد و لە یەکەم وێستگەی دیدارەکاندا لهگهڵ محهممهد شیاع سوودانی سهرۆكوهزیرانی فیدراڵ كۆبووهوه.
ئامانجی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵە لە سەر بنەمای دەستوور.