زاری كرمانجی-سۆران:
لە بەغدا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆ بووەوە و چەند بابەتێكیان تاوتوێ كرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30/5/2024، لە بەغدا، مەسرور بارزانی، سهرۆكی حکوومەتی ههرێمی كوردستان، لهگهڵ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان وگرنگیی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان لە سەر بنەمای دەستوور ئاڵوگۆڕ کرا.