زارى کرمانجى-سۆران:
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ـی ئایاری 2024، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با و بەرزبوونەوەی تۆزو خۆلێکی سووک.
ئاماژەى بەوەشکردوو، بەرزترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ لە گەرمیان تۆمار دەکرێت کە 41 پلەی سیلیزییە، دوای ئەویش هەڵەبجە کە دەگاتە 40 پلە.
سەبارەت بە ڕۆژی هەینیش بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با و بەرزبوونەوەی تۆزوخۆلێکی سووک، بەڵام لە سنووری پارێزگای کەرکووک و باشوورى پارێزگای هەولێر ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ زیاتر دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی، بەم شێوەیە دەبێت، ( هەولێر: 37، سلێمانى:37، دهۆک: 38، زاخۆ: 39 ، هەڵەبجە: 40، کەرکووک: 39، سۆران: 36، حاجی ئۆمەران: 26 ).