زاری كرمانجی-سۆران
لیژنەی چاودێری تەندروستی و سەلامەتی خۆراك سەربە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سۆران، بڵاوی كردووەتەوە: ” ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر ڕاسپاردەی د. كاروان جەمال، بەڕێوەبەری خۆپاراستن و تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران، بە هەماهەنگی نوێنەرانی ڤێتەرنەری و ئەمنی و ئەنجوومەنی گۆشتفرۆشانی سۆران، سەردانی كوشتارگەی سۆرانیان كرد”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” مەبەست لە سەردانەكە چاودێری كردنی تەندروستی و دڵنیا بوونەوە لە كارت و مۆڵەت و جۆری گۆشتەكە لە ڕووی تەندروست و پێدانی ڕێنمایی خۆپارێزی بە گۆشتفرۆشان، بە هۆی نزیكبوونەوەی جەژنی قوربانی، هەروەها ئاگادار كردنەوەی گۆشتفرۆشان بۆ بەشداری كردنیان لە خولێكی تایبەت بە نەخۆشی گوازراوەی تای خوێن بەربوون.