زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا، بە مەبەستی چارەسەر كردنی گرفتی پڕۆژەی ئاو و ڕێگاو بانەكانیان سەردانی گوندی هەسنان دەكات و گرفتی ئاوی گوندەكەش چارەسەر دەكات.
فەرزنگ ئەحمەد لاوكە، بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” لە ساڵی ڕابردوو پڕۆژەیەكی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندی هەسنان لە سنووری ناحییەكەمان جێبەجێكرا، بەڵام دیارە لە سەروچاوەی كانیاوی ئاوەكە كەم ببوو، بۆ ئەم مەبەستە لە نزیكەوە سەردانی هاووڵاتییانی گوندەكەمان كردوو، بە زیادكردنی سەرچاوی ئاوی كانیاوێكی دیكە بۆ پڕۆژەكە گرفتەكە چارەسەر دەكەین”.
گووتیشی: ” سەبارەت بە چاككردنی ڕێگای گوندەكە ڕەزامەندی لەسەری دراوەو ئەمساڵ دەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەكرێت.