زاری كرمانجی-ڕواندز
بەپێی سەرچاوە مێژووییەكان لەسەردەمی فەرمانڕەوایی میر محەمەد پاشای گەورەی ڕواندز، كارەخانەی چەك و جبەخانەی بە سەرپەرشتی وەستا ڕەجەب لە گەڕەكی پاشای گەرە (كاولۆكان) دارمەزراندووە، كە لە كارگەدا سەدان تۆپی لێ دروست كراوە، كەچی تەنها چەند دانەیەكیان دیارن ئەوانی دیكە بێسەرو شوێن بوونە.
لەمبارەیەوە م. سامان عەزیز ڕەسول، نوسەرو لێكۆلەر لە قەزای ڕواندز، بەزاری كرمانجی گووت ” بەپێی لێكۆڵینەوەكانمان لە سەردەمی میرنشینەكە نزیكەی 300 تۆپ لە كارخانەی وەستا ڕەجەب بۆ بەرگری كردن لە میرنشینەكەی فەرمانڕوایی میر محەمەد دروست كراون، بەڵام دوای دوای ڕوخاندنی میرنشینی سۆران لەسەر دەستی عوسمانییەكان، بۆ ئەوەی تۆپەكان نەوكەونە دەست دوژمنی داگیركەر زۆربەیان فڕێ دەدرێنە ناو گەلی خارەڕەش لە ڕواندز”.
ئاماژەی بەوەشدا: ” لەسەرەتاكانی سەدەی ڕابردوو واتە دوای دەستبەكار بوونی سەید تەهای شەمزینی لە ساڵی ١٩٢٣ وەك یەكەم قائیمقامی قەزای ڕەواندز، هەوڵی داوە تۆپەكان بدۆزێتەوەو لە چەم و گەلی خارەڕەش دەریان بهێنن، بەڵام ئەوكات تەنها سێ دانە تۆپیان دۆزیوەتەوەو دەرهێنراون”.
ئەوەشی خستەڕوو: ” دوای دۆزینەوەی ئەم چەند دانە تۆپە یەكێكیان لە سەكۆیەكی تایبەت لەبەردەم بینایەی قایمقامیەتی قەزای ڕواندز دانراوە، ئەوانی دیكەش یەكێك لە وەزارەتی بەرگری بەغدا دانراوەو یەكێك لە تۆپەكانیش لە قشرەی شاری كۆیە دانراوەو تا ئێستا پارێزگاریان لێكراوە”.
.
دەشڵێت ” گرنگە هەوڵی ئەوە بدرێت لە ئێستادا لە گەلی خارەڕەش بەدوای ئەم تۆپانەش بگەڕێن كە تائێستا بێسەرو شوێنن و نەدۆزراونەتەوە، تا وەك ناسنامەو شوێنەوارێمی مێژوویی فەرمانڕەوایی بمێنەوە.