زاری کرمانجی :
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان كۆبوونەوەی لەسەر چوار تەوەری گرنگ دەکات، زەوی ناوچە كێشە لەسەرەكان و خشتەی بودجە گرنگترینیانن.
کۆبوونەوەکە، بەسەرپەرشتیی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە، دۆخی ناوچە كێشە لەسەرەكان خشتەی بودجە و سندووقی پشتیوانی پڕۆژەی بچووك تاوتوێ دەكات.
بەپێی زانیارییەکان، بەشێكی كۆبوونەوەكە بریتی دەبێت لە گفتوگۆ لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستان لە خشتەی بودجەی 2024، دۆخی ناوچە كوردستانییەكان، سندووقی پشتیوانی پڕۆژە بچووكەكانی لاوان و گرفتی ڕێگە و بانە سەرەكییەكان و كاریگەری بارهەڵگرەكان لەسەری.