مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی سوپاسی ئامادەبوونی شاندی باڵای هەرێمی كوردستانی لە ڕێوڕەسمی پرسەی سەرۆك كۆمار و هاوڕێیانی كرد و ڕاگەیاند كە پەیوەندییەكانی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی كوردستان بەرەو گەشەسەندن و پەرەسەندن دەڕوات .
ناسر كەنعانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفرانسی هەفتانەی خۆیدا ئاماژەی بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی كرد و گوتی “پەیوەندییەكانی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەرەو گەشەسەندن و پەرەسەندن دەڕوات و ئەم پرۆسەیەش درێژەی هەیە.”