زاری كرمانجی-سۆران
ئەمڕۆ سێشەممە لە لایەن مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دانانی بەردی بناغەی چوار پڕۆژە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، كە بریتین لە پڕۆژەكانی ( ڕێگای دووسایدی 40 مەتری هۆڵی بۆنەكان-شەهیدانی ئازادی) بەرزە پردی دەروازەی سۆران، لەگەڵ جوانكاری ڕێگای سەرەكی”.
ئەم پڕۆژانە لە لایەن كۆمپانیایی كاڤین گروپ، بە گوژمەی 100 ملیار دینار جێبەجێ دەكرێن، هەروەها پڕۆژەی (پاركی نیشتیمانی سۆران و پاركی ناوشار) بە گوژمەی 40 ملیار دینار لە لایەن ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێن.