زارى كرمانجي – سۆران :
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێوەڕەسمی دانانی بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەك لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕاگەیاند “خۆشحاڵین ئەمڕۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانین بۆ دانانی بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەكی گرنگ،” گووتیشی “وێڕای بارودۆخی سەختی ئابووری و دارایی، پرۆژەكانمان بۆ خزمەتی هاووڵاتییانمان لە سەرجەم دەڤەرەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوام بن”.
سەرۆكوەزیرانی كوردستان، لە بەشێكی تری وتارەكەیدا دەڵێت “بەرنامە و پلانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەیە كە تەنیا گرنگی بە شارە گەورەكان نەدرێت، بەڵكوو پێویستە لە پاڵ ئەوانیشدا شار و شارۆچكەكان گەشە بكەن و دێهاتەكانیشمان ببووژێنینەوە.”