زاری كرمانجی-سۆران
لە چەند وتەیەكیدا مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە گرنگییەوە باسی لە خەبات و قوربانیدانی خەڵكی شارو شارۆچكەو گوندەكانی ئیدارەی سۆران كرد، لە شۆِڕش و ڕاپەڕینەكاندا”.
هەروەها گوتیشی: ” ئەوەی جێگەی شانازییە كەلتووری پێكەوە ژیان لەو پەڕی بەهێزی دایه لە نێوان پێكهاتەوە ئاینەكاندا بەتایبەتیش موسڵمان و كرستیانەكان چەندین ساڵە ژیانی تەبایی و برایەتی بەیەكەوە بەڕێ دەكەن”.
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوپاتیشی كردەوە ” كاروانی ئاوەدانی و پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ئیدارهی سۆران بەردەوامیان دەبێت، كە خەڵكەكەی شایەنی ئەو پەڕی خزمەتكردنن.