مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
پێگەی هەواڵی عێراقی بڵاوی كردەوە یەكەم هاووڵاتی عێراقی دوای گەیشتنی بە مەككە گیانی لەدەست دا.
مەهدی لەتیف تەمەن 81 ساڵی دانیشتووی بەغدا، دوای گەیشتنی بە مەككە دۆخی تەندروستی تێك دەچێت و لە نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات.
پێگەی هەواڵی عێراقی ئاشكرای دەكات كە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە هاووڵاتییە عێراقییەكە گیانی لەدەستداوە.
بەمەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج، تا دوێنێ دووشەممە زیاتر لە 18 هەزار عێراقی گەیشتوونەتە سعوودیە و لە ڕۆژانی داهاتووش گەشتكردنی هاووڵاتییان لە كوردستان و عێراق بۆ ئەم مەبەستە بەردەوام دەبێت