زاری کرمانجی-ڕواندز:
ئەمڕۆ سێشەممە، 28ـی ئایاری 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی چوار پڕۆژە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دادەنێت و دواتریش لە قەزای ڕواندز، لە هەوارگەی پانکی گەشتیاریی ، گەورەترین ئەکواپاڕک دەکاتەوە.
لە سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئیدارەی سۆران، سەردانی قەزای ڕواندز دەکات و لە هەوارگەی پانکی گەشتیاریی ( شنگلبانە ) گەورەترین ئەکواپارک دەکاتەوە.
بە گوتەی خاوەنی پڕۆژەی هەوارگەی پانکی گەشتیاریی ڕواندز، ئەو (ئەکواپاڕک)ی شنگلبانە، یەکێکە لە گەورەترین ئەکواپارکەکان لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.