پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بەزاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی سۆران بەراورد بە سەرەتای هەفتە هەر مسقاڵێک نزیکەی دە هەزار دینار ڕووی لە دابەزین کردووە، هەروەها لە ئێستادا هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 2,343 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەن .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 546 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 500 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 487 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 410 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .