زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی شوێنەواری سۆران بڵاوی كردووەتەوە ” كاری هەڵكۆلینی ئەم وەرزەی گردی بانە هێلك بۆ ئەم ساڵی ٢٠٢٤ لە گەڕەکی برایەتی كۆتایی هات کە لە لایەن زانكۆی ئۆتۆنۆمۆسی بەرشلۆنەی ئیسپانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی شوێنەوار _ زانكۆی سەلاحەدەین و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و كەلەپووری سۆران ئەنجامدرا.
ئەنجامەکان دەریانخست لە چوار سەردەمی جیاواز (چاخی بەردینی کانزایی، کالکۆلیپیک، برۆنز، ئیسلامی) لە لایەن مرۆڤ بەکار هاتووە. واتا لە نزیکەی ٧٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا تا سەردەمی هاوچەرخ ژیان لەم شوێنە بەردەوامە.
هەروەها لە ئەشكەوتی پڵنگان توانرا پاشماوەی ژیانی مرۆڤ وەك: ڕەژوو و ئێسك و پروسكی ئاژەڵ و ئامێری بەردین و چەند پارچە گلێنەیەک بدۆزرێتەوە، بە پێی لێكۆلینەوە لە شێواز و قەبارەی ئامێرە بەردییەکان بۆمان دەركەوت كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ( ١٢٠٠٠ بۆ ١٠٠٠٠) ساڵ پ.ز.































































