زارى کرمانجى:
حاجییه‌كی عێراقی كه ته‌مه‌نی 81 ساڵه پاش گه‌یشتنی بۆ سعودیه به‌مه‌به‌ستی به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج، به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له شاری مه‌ككه گیانی له‌ده‌ستدا.
نوێنه‌رایه‌تی حه‌جی عێراقی راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، “نێردراوی حه‌جی عێراق، سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می قوڵی خۆی بۆ كۆچی دوایی حاجی (مه‌هدی له‌تیف جاسم)، له دایكبووی ساڵی 1943 راده‌گه‌یه‌نێت كه خه‌ڵكی پارێزگای به‌غدایه و له نه‌خۆشخانه‌ی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ له مه‌ككه به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه گیانی له ده‌ستداوه”.
هاوکات، دوێنێ دووشه‌ممه، نوێنه‌رایه‌تی حه‌جی عێراق رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و حاجییانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته شاری مه‌ككه، زیاتر له 18 هه‌زار كه‌سن كه به فڕۆكه له فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق و ده‌روازه‌ی سنووری عهرارهوه سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان كردووه.
روونیکردەوە، له ئێستادا 11 هه‌زار و 232 حاجی له مه‌دینه ده‌مێننه‌وه، به‌پێی كاته دیاریكراوه‌كان یه‌ك له دوای یه‌ك ده‌نێردرێت بۆ مه‌ككه، له‌كاتێكدا پێنج هه‌زار و 395 حاجی له مهككهدان