زارى کرمانجى:
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر ڕایگەیاند، ڕۆژانە زیاتر لە دوو هەزار تۆن بەرهەمی پیاز، دێتە عەلوەی هەولێر و كوردستان له بەرهەمهێنانی پیازدا گهیشته ئاستى خۆبژێوی.
ئەمڕۆ دووشەممە، 27ـی ئایاری 2024، هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر ڕاگەیاند، پیاز بەشێوەیەکی گشتی لە 1ـی ئایارەوە تاوەکو مانگی 11 بەرهەم دەهێنرێت.
ئاماژەى بەوەشکردووە “ئەم بەرهەمە زیاتر بۆ خۆبژێوی بەرهەم دێت، هەر بۆیە زیادەکەی هەناردەی خوار و ناوەراستی عێراق دەکرێت”.
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر زیاتر گووتى، ڕۆژانە زیاتر لە دوو هەزار تۆن بەرهەمی پیاز، دێتە عەلوە و نزیکەی 100 بۆ 200 بارهەڵگر، لەم بەرهەمە هەناردەی خواروو ناوەڕاستی عێراق دەکرێت.
ئەوەشی خستە ڕوو، ساڵی 2023، بەرهەمی خۆمانە- تەرەپیاز، 11 هەزار و 342 تۆن بووە، پیازی سوور 19 هەزار و 605 تۆن بووە. پیازی سپی 76هەزار و 688 تۆن بووە.
ئەوەشى باسکردووە”نرخى پیار لە ئێستە 300 بۆ 450 دینارە، ئەویش بەگوێرەی جوانی پیازەکەیە، هەر بۆیە ئێمەش لای خۆمانەوە ئاسانکاریی تەواو دەکەین، بۆ ئەم بارهەڵگرانە بە پێدانی پشتگیریی لە بازگەکان”.