لە سنووری بنكەكەمان 1500 كەس كێشەی پەنجەمۆریان هەیە
زاری كرمانجی-مێرگەسۆر:
بەرپرسی بنكەی كۆمیسیۆنی مێرگەسۆر، دەڵێت: لە سنووری بنكەكەمان 1500 كەس كێشەی پەنجەمۆریان هەبوو، ئێستا ئەو هاووڵاتییانە دەتوانن دووبارە سەردانمان بكەنەوە، بۆ ئەوەی بتوانین ئەو كێشەیان بۆ چارە بكەین، بۆ ئەوەی لە ڕۆژی هەڵبژاردن لە دەنگدان بێبەش نەبن.
سەروان عەزیز، بەرپرسی بنكەی كۆمیسیۆنی مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی راگەیاند: پرۆسەی بایۆمەتری هەم بۆ خەڵكی ئاسایی هەم بۆ ئەو كەسانەی كە كێشەی پەنجەمۆریان هەبووە دەستی پێكردووەتەوە و هاووڵاتییان دەتوانن سەردانمان بكەن، بۆ ئەوەی هەر كێشەیەكیان هەبێت چارە بكرێت، بۆ ئەوەی لە ڕۆژی هەڵبژاردن لە دەنگدان بێبەش نەبن.
بەرپرسی بنكەی كۆمیسیۆنی مێرگەسۆر، ئاماژەی بەوەشكرد: لە سنوورەكە زیاتر لە 1500 كەس گرفتی پەنجەمۆریان هەیە، ئەو كەسانەشی كە لە دایكبوونی 2006ن تا ئێستا خۆیان تۆمار نەكردووە دەتوانن سەردانمان بكەن بۆ ئەوەی بتوانن بەشدار بن لە پڕۆسەی هەڵبژاردن.