مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا ڕەتی دەكاتەوە دراوێكی نوێی 100 هەزار دیناری دەركردبێت و هۆشداریش بە هاووڵاتییان دەدات كە خۆیان بە دوور بگرن لە مامەڵە پێكردنی ئەو جۆرە دراوە ئەگەر لە بازاڕ هەبێت.
لە ڕاگەیاندراوەكەی بانكی ناوەندی عێراق هاتووە “نموونەی دراوی 100 هەزار دیناری كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بووەتەوە و وێنەی تەلارسازێكی كۆچكردووی عێراقی زەها حەدیدی لەسەرە ساختەیە.”
بانكی ناوەندی عێراق ڕەتی دەكاتەوە كە دراوێكی نوێی بە بڕی 100 هەزار دینار دەربكات و داواش لە هاووڵاتییان دەكات بە هەموو شێوەیەك خۆیان بە دوور بگرن لە مامەڵە پێكردنی ئەو جۆرە دراوە ئەگەر لە بازاڕ هەبێت و دەشڵێت “لە ئێستادا هیچ نیازێك نییە بۆ چاپكردنی دراوێكی نوێ.”