زاری كرمانجی-سۆران:
بێگەرد تاڵەبانی، وهزیری كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاو، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکار و بەرێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری و تیمی نووسینگە پێشوازی لە خاتوو ڤالێری، ڕاوێژکاری ئەمهریکایی لە بواری کشتوکاڵ و بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای (زووم) بۆ بەرهەمهێنانی شیرەمەنییەکان كرد.
لەم دیدارەدا تاووتوێی پاڵپشتی بەپیشەسازیکردن و بەبازاڕکردنی بەروبوومه ئاژەڵییەکان و خۆماڵییەکانی جوتیاران و گوندنشینان و بەکارخستنی هێزی کاری ناوخۆیی کرا.
پرۆژەی زووم، یەکێکە لە پرۆژه گرنگ و ستراتیژییەکانی بەرهەمهێنانی بەروبوومە شیرەمەنییەکان که لە (26) بنکەدا، بەرهەمی شیری جوتیاران وەردەگرێت و زیاتر لە 2 هەزار جوتیار و ئاژەڵدار، سوودمەندی ڕاستەوخۆی ئەم پرۆژەیەن، کە لە ئێستادا ڕۆژانە توانای وەرگرتنی 40 هەزار لیتر شیری هەیە. بەرهەمەکانی دوای پشکنینی تاقیگەی پێشکەوتوو بەکوالێتی بەرز و سروشتی، دەخاتە بازاڕەکان و بهردهستی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.