شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ۆایگەیاند: بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكانی حكومەتی عێراقی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان، د*ا*عشێك دەستگیر كرا,
شانەی ئەمنی رایگەیاند رۆژی ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٤ شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق دەستگیرکردنی چەکدارێکی د*اع*شی لە سنووری پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند” شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ئەنجامی ھەماھەنگی ھێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری و ئاسایشی ھەولێر سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای ھەولێر، تیرۆریستێکی داواکراو دەستگیرکرا”.
راشیگەیاندووە” دوای دەستگیرکردنی رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەری کە بەپێی ماددەی (٤)ی تیرۆر داواکراوبوو”.