بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مامۆستا سومەیە ئەختەر شومار لە گوندی (ڕواڕ)ی سەر بە شاری سەوڵاوا وانە دەڵێتەوە و دانیشتووی شاری مەریوانە.
ئەو ماوەی ١٧ ساڵە لە قوتابخانەکان وانە دەڵێتەوە، بەبێ ئاگاداری پێشوەختە لە کارەکەی دوورخرایەوە.
رێكخراوی هەنگاو رەەنیشیكردۆتەوە :” لیژنەی پێڕاگەیشتنی سەرپێچییە ئیدارییەکانی پارێزگای سنە، سزای دەرکردنی ئەو مامۆستایەی بەبێ ئامادەبوونی سومەیە و پارێزەرەکەی و بە بێ هیچ بەڵگەیەکی سەلمێندراو دەرکردووە”.
دەشڵێت” تۆمەتە پاڵدراوەکانی سومەیە ئاماژە بۆ پۆشینی جل و بەرگی کوردی و پەیوەندی دانی جل و بەرگی کوردی بە جۆری جل و بەرگی ئەندامانی حیزبە کوردستانییەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران و بڵاوکردنەوەی بابەتی ورووژێنەر لە کەناڵی پیشەیی مامۆستایان کراوە”.